كورته‌یه‌ك له سه‌ر شاری سۆران:
سۆران شارۆچکه‌یه‌که سه‌ربه پارێزگای هه‌ولێر که‌به دوری نزیکه‌ی 100کم ڕووه‌و باکوری خۆرهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێره، ئه‌م شاره ده‌که‌وێته ده‌ڤه‌رێک هه‌ر له‌کۆنه‌وه لانکه‌ی مرۆڤایه‌تی بووه چونکه ئه‌گه‌ر له‌ڕووی مێژووی یه‌وه سه‌یری بکه‌ین یه‌کسه‌ر ئه‌شکه‌وتی شانه‌ده‌ر خۆی ده‌کات به‌خه‌یالمان دا سه‌ره‌ڕای بوونی چه‌ندین شوێنه‌واری تر که مێژوویان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چاخی ئوروراتی ئه‌وانیش کێله‌شین و کێلی تۆبزاوه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌ندین شوێنه‌واری تر ، ئێستاش ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م شاره ده‌گاته نزیکه‌ی 100هه‌زار که‌س، ئه‌م شاره له‌ڕووی ستراتیجیه‌وه گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه چونکه کوردستان به‌ووڵاتی ئێران و توركیا ده‌به‌ستێته‌وه که ئه‌م ستراتیجیه وای له شاره‌که‌کردووه خه‌لک زۆر ڕووی تێ بکات بۆ مه‌به‌ستی ئابووری و بازرگانی و گه‌شتیاری.
شوێنه گه‌شت و گوزاریه‌کانیشی بریتین له هاوینه هه‌واره‌کانی بێخاڵ و گه‌لی عه‌لی به‌گ و جوندیان و چه‌ندین شوێنی تر، ئێستاش ئه‌م شاره له رووی دانیشتوانه‌وه به‌رده‌وام ڕوو له زیادبووندایه به‌شێوه‌یه‌کی زۆر خێرا‌و فراوان که جیاوازه له هه‌موو شاره‌کانی تری کوردستان........